ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی: وەزیرەکانی گۆڕان بۆ سەر کارەکانیان دەگەڕێنەوە
سەلاح دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمبارەوە گوتی: پارتی و گۆڕان دەبێ قۆناغی ناخۆشییەکان تێپەڕێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ھەر دوولا درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن و ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەسەر پێکھێنانی حکوومەت کردوومانە، یان نوێ دەکرێتەوە یان چوارچێوەیەکی نوێی بۆ دەدۆزرێتەوە و ئەوانیش وەزیرەکانیان دەگەڕێننەوە سەر کارەکانیان و قسە لەگەڵ فراکسیۆنەکەشیان دەکرێت، تاوەکوو بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکەن".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاشی گەیاند: "لە داھاتوودا پارتی و گۆڕان چەند کۆبوونەوەی دیکەیان پێکەوە دەبێت و کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای پتەوکردنی پەیوەندیی ھەردوولایەنە بۆ پرسی حکوومەتیش گۆڕن لەناو خۆیدا ڕاویژ دەکات و وەڵامی پارتی دەداتەوە، چونکە ئەوانیش دەبێ بەشداری لە کابنیەی حکوومەتدا بکەنەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە 8/10/2017، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان کۆبوونەوە.
باسنيوز
