کۆسرەت ڕەسول: سوپاسی بارزانی دەکەین کە 3 ڕۆژ لە پرسەی مام جەلال ئامادە بوو
ئەمڕۆ سێشەممە 10/10/2017، سەرکردەکانی یەکێتی سەردانی گڵکۆی مام جەلالیان لە (دەباشان)ی سلێمانی کرد و دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ڕێبازی مام جەلال بەرنادەن کە چەند کەسایەتییەکی لەخۆیدا کۆکردبووەوە.
ئەوەشی روون کردەوە کە تاڵەبانی پێیوابوو سەرەڕای هەموو بۆچوونە جیاوازەکان، دەتواندرێت پێکەوە کارکردن هەبێت و گوتی: ”دەتوانین لە داهاتوودا ئەم بۆچوونەی مام جەلال جێبەجێ بکەین و مام جەلال لە ئارامگەکەیدا ڕۆحی شاد بێت“.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد کە بەشدارییەکی کارایان لە پرسەی مام جەلالدا کردووە. گوتیشی: ”بە تایبەتی سوپاسی بارزانی دەکەین کە 3 ڕۆژ لە پرسەکەدا ئامادەبوو و لە سلێمانی و هەولێریش بەشدارییان کرد“.
باسنيوز
