كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر دواخرا
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 10/10/ 2017ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا".
ڕوونیشى كرده‌وه، كه كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پۆستى قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیى هه‌ولێر كه به‌وه‌كاله‌ته.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و قائیمقامه ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا له وهكالهتهوه ده‌كرێته فه‌رمى، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌درێت، كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیی كاروبارى شه‌هیدان، كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و شاره‌وانییه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
bas news-
