كۆمسیۆن: تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى سیاسى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانى نه‌كردووه
گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، كه تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى سیاسى كوردستان داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستانى نه‌كردووه و، له ئه‌مڕۆشه‌وه ناوى پاڵێوراوان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار ده‌كرێت.
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: " له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنیانه‌وه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9 / 10 / 2017)، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى پێنجه‌مى هه‌رێمى كوردستان (29) قه‌واره‌ى سیاسى ناوى خۆى تۆمار كردوه، له ئه‌مڕۆشه‌وه تا ڕۆژى (13 / 10/ 2017) ناوى پاڵێوراوانى لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار ده‌كه‌ین".
گوتیشى: "دواى ئه‌وه‌ى ناوى پاڵێوراوانمان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه ڕه‌وانه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ستۆپاكیان بسه‌لمێنن و و دواتر په‌سندیان ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژى كۆمسیۆنه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه تا ئێستا بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیچ لایه‌نێك داواكارى پێشكه‌ش نه‌كردووه، گوتیشی: "هه‌ركات داواى له‌و شێوه‌یه پێشكه‌ش كرا جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه، به‌ڵكوو ده‌بێت په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایى بكاته‌وه".
بڕیاره له مانگى 11 ى ئه‌مساڵدا، هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه بچن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا 29 قه‌واره‌ى سیاسی ناوى خۆى تۆمار كردووه.
bas news-
