كۆتایی هات و عه‌بادی له هیچ شوێنێك به‌شداری له پرسه‌كه‌ی مام جه‌لال نه‌كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(9-10-2017) پرسه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له میوانخانه‌ی ڕه‌شید له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو كه له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان به‌شداربوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه حه‌یده عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری له‌و مه‌راسیمه نه‌كرد.
ڕۆژی (6-10-2017) ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یه‌نرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به مه‌راسیمێكی پرۆتۆكۆلی كه تیایدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كوردستان و عێراق و وڵاتان ئاماده‌ی بوون پێشوازیی لێكرا به‌ڵام عه‌بادی له‌و مه‌راسیمه‌ش ئاماده نه‌بوو.
basnews-
