به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی تلكێف: له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی قوتابخانه‌كانی بانتایی و تلكێف و بعووزیه نه‌كراونه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای تلكێف راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌رگای هه‌ندێك قوتابخانه له ده‌ڤه‌ری بانتایی و سه‌نته‌ری قه‌زای تلكێف و ده‌ڤه‌ری بعووزیه، له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێ، ئێمه چاوه‌ڕێین حه‌شدی شه‌عبی رێمان پێ بدات ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه.
عه‌لی عیدۆ روون كرده‌وه: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، ئه‌مساڵ ته‌نیا ده‌رگای 57 قوتابخانه له قه‌زای تلكێف كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش ئه‌و قوتابخانانه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا. واته ئه‌و شوێنانه‌ی ئارامییان لێ به‌رپایه ده‌رگای قوتابخانه‌كان بۆ 12 هه‌زار قوتابی كراونه‌ته‌وه، له‌وانه 45 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و 11 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و یه‌ك قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا كراونه‌ته‌وه كه له بن كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دان".
روونیشی كرده‌وه، له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی له بن ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدان ئێمه نه‌مانتوانی بۆ ساڵی بۆ نوێی خوێندن ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستی پێ كردووه، هێشتا هیچ دیار نییه كه ئاخۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی بانتایی و تلكێف و بعووزیه بكرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی تلكێف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "له‌نێو سه‌نته‌ری شاری مووسڵ دوو قوتابخانه سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی تلكێف بوون، ئه‌وانیش تا ئێستا نه‌كراونه‌ته‌وه." هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی خۆمان كه له بن ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدان، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا رازی نه‌بوون."
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی تلكێف گوتی: "له تلسقۆف قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه، چونكه له بن كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندان. له مووسڵ دوو قوتابخانه‌ی كوردی هه‌بوون، ئه‌وانیش له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی تا ئێستا نه‌كراونه‌ته‌وه."
عه‌لی عیدۆ ئه‌وه‌شی گوت: "له ساڵی 2014دا له كاتی هاتنی داعشدا 12 مامۆستای په‌روه‌رده‌ی ئێمه له مووسڵ بزر بوون و ه‌ه‌تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه. ئه‌وان له سه‌رده‌می حكوومه‌تی مالیكی له مووسڵ بوون، به‌ڵام ئێستا ئێمه ه‌یچیان له‌باره‌وه نازانین، بێ له‌وان نزیكه‌ی 300 مامۆستا مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه و به‌شی هه‌ره زۆریشیان به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچیان كردووه، به‌م جۆره زیانێكی گه‌وره به میلاكی په‌روه‌رده‌ی تلكێف گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ش بێت، ناچار ده‌بین ده‌رگای چه‌ندین قوتابخانه له‌به‌ر نه‌بوونی مامۆستا دابخه‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه مامۆستایانی ئاواره‌ی كریستیان ئێستا له هه‌ندێك په‌روه‌رده‌ی دیكه ده‌وام ده‌كه‌ن، گه‌لێك له مامۆستایانی ئێزدی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه و روویان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه. ئێمه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆشایی میلاكمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ پڕ بكاته‌وه.
bas news-
