بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر: سەرجەم خاڵە سنوورییەکان کراوەن
دوای دەرئەنجامی ڕیفراندۆم قسە لەسەر ئەوە کراوە، کە ئێران کۆمەڵێک دەرگای سنووریی بەسەر کوردستاندا داخستووە، بەتایبەت مەرزی حاجی ئۆمەران، بەڵام هەرزوو لە لایەن ئیدارەی هەرێمی کوردستانەوە ڕەت کرایەوە کە ئەوە کرابێت، بەڵکو هۆکاری داخستنی پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و عێراقەوە هەیە لەو سنوورە. (عەبدوڵڵا ئاکرەیی)، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هیچ مەرزێکی ئێران بە ڕووی کوردستاندا دانەخراوە. داهاتی ساڵانەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو لا ٦ ملیار دینارە، پێشتر هەوڵ هەبوو بۆ ئەوەی بەرز بکرێتەوە بۆ ١٠ ملیار دینار، ئێستاش بەرنامەی باش لە ئارادایە بۆ داهاتووی هەردوولا و ئێران هیچ بڕیارێکی لەدژی کوردستان دەرنەکردووە، خەڵک بەئازادانە هاتوچۆ دەکەن.''
بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر گوتیشی: ''عێراق فشارێکی زۆری خستە سەر ئێران بۆ داخستنی مەرزی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران، بەڵام ئێران پەیوەندیی دوورودرێژی لەگەڵ کوردستان هەیە و ناکەوێتە ژێر باری فشاری هیچ لایەنێک، چونکە ئەوانیش بەرژەوەندییان هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بەم دواییە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سلێمانیی کرد و لە پرسەی (تاڵەبانی)دا بەشداریی کرد. ئێران هیچ بریارێک لە دژی کوردستان نادات.''
kdp-
