باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا داوای دیالۆگی هەولێر و بەغدا بە چاودێری یوئێن دەکات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩/١٠/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (ڕامۆن بلێكوا) باڵیۆزی نوێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (بلێكوا) خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عیراق ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها خوازیار بوو دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایشی بۆ زه‌مینه‌سازی له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز بلێكوا خواست له كار و ئه‌ركه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم، خویازیاری ئه‌وه بووه دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت چونكه هیچ گرفتێك به گرژی و توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت و تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر ته‌نیا دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه.
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌توانن ڕۆلی ئه‌رێنی بۆ زه‌مینه‌سازیی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگێڕن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان به ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه خواستی خۆی ده‌ربڕیوه و به پێویستی زانی ئێستا بیر له‌وه بكرێته‌وه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه سه‌ر ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بدۆزرێته‌وه و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان وه‌لا بنرێن و ئارامیی ناوچه‌كه بپارێزرێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ی په‌یوه‌یست به عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
kdp-
