پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نەتەوەیە کگرتووەکانمان لە سزادانی خەڵکی کوردستان لەلایەن عێراقەوە ئاگادار کردووەتەوە
فەرھاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: "عێراق تائێستا دەرگای گفتوگۆی داخستووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت دەسکراوەیە بۆ سزای کوردستان، پێمان وایە ئەم بڕیارە توندانە وادەکان ھەنگاو بەرەو دەوڵەتبوون بنێین، حکوومەتی عێراق گرفتەکان ئاڵۆز دەکات، ڕۆژ لەدوای رۆژ بەرەو دیکتاتۆریەت دەڕوات".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "وەک یەکێتی و حزبەکانی دیکەی کوردستانیش بڕیارمان داوە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکەین، ھەر پەرلەمانتارێک لەو بڕیارە دەربچێت خۆی بەرپرسیارە تا ئەو کاتەی دەبێت سزاکانی سەر کوردستان لابدەن".
ئاشکراشی کرد کە بەنامەیەک ئارگاداری نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووەتەوە کە بەغدا بە چ شێوەیەک سزای خەڵکی کوردستان دەدات.
باسنیوز
