دادگاى گه‌رمیان سزاى زیندانیكردنى بۆ ئه‌ندامێكى سوپای موجاهیدین ده‌ركرد
ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕایگه‌یاندووه، له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنى سه‌ر و گیانى هاووڵاتیان و پاراستنى سنووره‌كه له تیرۆر، له 4/ 7/ 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى بنكه‌ى ئاسایشی گوڵاڵه‌وه (جه‌له‌ولا)، توانرا له هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌ندامێكى تیرۆریستى سه‌ر به "ڕێكخراوى تیرۆریستى سوپاى موجاهدین" ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و "تیرۆریسته"ى له سنوورى شاره‌دێى گوڵاڵه ده‌ستگیر كراوه، ناوى (ڕه‌عد ئیبراهیم عه‌بد ئه‌حمه‌د)ـه‌و له‌دایكبووى ساڵى 1969یه، یه‌كێكیش بووه له عه‌ره‌به‌كانى دانیشتووى شارۆچكه‌ى گوڵاڵه‌یه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دواى چه‌ند دانیشتنێكى دادگا و دانپێنانى تاوانبارى ناوبراو، سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/ 10/ 2017 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانى كه‌ركووك/ گه‌رمیانه‌وه به پێی ماده‌ى 3 له یاسای تیرۆر، سزاى پێنج ساڵ زیندانیكردنى بۆ ده‌ركرا.
پاشان بۆ جێبه‌جێكردنى سزاكه‌ى و به‌سه‌ربردنى ماوه‌ى زیندانیكردنه‌كه‌ى، ڕه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكساز گه‌ورانى سلێمانى كرا.
باس‌نیوز
