ئەڵمانیا.. کوردانی تاراوگە بڕیارەکانی بەغدا ئیدانە دەکەن
بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی بڕیار و گەمارۆکانی عێراق، لەدژی خەڵکی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک چەند بڕیارێکی توندی دیکە لەدژی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی حکوومەتی هەرێمی دەرکرد.
ئەو کۆبوونەوەیە بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) ساز کراوە و ئامانج لەو گردبوونەوەیە ئەوەیە کە پەیامێک بگەیەننە ئەمریکا کە ئەو سزا و ئابلۆقە ئابوورییانەی کە حکوومەتی ناوەندیی عێراق خستوویەتە سەر هەرێمی کوردستان، لا ببرێن.
کوردانی بەشداربووی ئەو گردبوونەوە ناڕەزاییە هاوکات داوای ئەوەشیان کردووە وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان واز لە زمانی زبر و هەڕەشەی کورد بهێنن، چونکە ئەم هەڵوێستانە پێچەوانەی هەموو یاسا و پێوەرە نیودەوڵەتییەکانن.
گوتەبێژی ئەنەکەسە لەو گردبوونەوەیەدا ڕاشی گەیاند: "ئێمە هەموو ئەو بڕیار و سزایانە لەدژی خەڵکی کوردستان کە لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە دەرکراون، ئیدانە دەکەین و کوردیش وەک هەموو گەلانی دنیا مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی هەیە".
باسنيوز
