داوا دەکریت سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کۆ ببێتەوە
ئهنجومهنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق به گوێرهی ڕاگهیهندراوێك کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردوەتەوە، بڕیار دراوه ڕێوشوێنی یاسایی توند بهرامبهر بهو فهرمانبهرانهی عیراق بگیرێتهبهر كه لهڕیفراندۆمهكهی كوردستاندا بهشدارییان كردووه، هاوكات بڕیار درا سهرجهم كۆمپانیاكانی پهیوهندیی مۆبایل بخرێنه ژێر دهسهڵاتی حكوومهتی ناوهندیی و بگوازرێنهوه بۆ بهغدا و بڕیار دراوە دەست بەسەر پارە و مال و موڵکی بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا بگیرێت و لێپرسینەوە لە ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی کوردستان، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانە.
لەمبارەوە مونا قەهوەچی، ئەندامی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان گوتی: "گرنگە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، چونکە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق پێویستە قسەی جدییان لەسەر بکرێت و بە توندی بڕیاری لەدژی کوردستان داوە و ئەوەی کردوویەتی سزای خەڵکی کوردستانە".
ئەو ئەندامی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە داوای گفتوگۆ دەکەین، چونکە تازە ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە و دەرەنجامەکانیشی دیارن و دوای ڕیفراندۆم هەنگاو دەنێن بۆ سەربەخۆیی، بەڵام ئەو بڕیارە توندانەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق کێشەکان قووڵتر دەکات و چارەسەری ئەستەمتر دەبێت، بۆیە داوا لە عێراق دەکەین هێورانە بیر لە ئایندەی عێراق بکەنەوە، چونکە ئەوە سوننەکانیش هەوڵ دەدەن ڕیفراندۆم بکەن و یەکپارچەیی عێراق کۆتایی هاتووە".
باسنیوز
