کەمال کەرکووکی: لە ئەنجامی هێرشێكدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار کراون
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ڕاگەیاند، کاتژمێر 9:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی فەوجی یەکی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەو هۆیەوە شەڕێکی توند ڕووی دا.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار کراون، یەکێکیش لە تیرۆریستەکان دەستگیر کراوە. گوتیشی: ”بەداخەوە لەم پێکدادانەدا پێشمەرگەیەکی سەربەرزی کوردستان شەهید بووە“.
باسنیوز
