کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی نرخی خوێندنی ئێوارانی ڕاگەیاند
لە نووسراوێکیاندا کە ئاراستەی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەڵاحەدین، لە لیستێکدا ناوی هەموو ئەو بەشانە و نرخی خوێندن تێیاندا ئاشکرای کردووە.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری ئەو قوتابیانەی پۆلی دوازدەی زانستی و وێژەیی دەکەنەوە، ئەوانەی نمرەیان لە 60٪ زیاترە و ئارەزوومەندن دەتوانن لە ڕێکەوتی 8-10 بۆ 15-10 سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم و خۆ تۆمارکردنیان.
باسنيوز
