كێشەی زبڵخانەی کانی قرژاڵە بە چەند قۆناخێک چارەسەر دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی زبڵخانەی کانی قرژاڵە، پرۆژەیەکی گەورە بە چەند قۆناخێک جێبەجێ دەکات.
ئێستە قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە بە گوژمەی (٨٦٢) ملیۆن دینار لە بواری جێبەجێکردندایە و چاوەروان دەکرێت لە ماوەی دوو تا سێ ھەفتە تەواو بکرێت.
ئەم پرۆژەیە پێکھاتووە لە لێدانی چەند بیرێک و راکێشانی چەند بۆڕیەک بۆ دەرکردنی گاز و کەمکردنەوەی دووکەڵ و ھەروەھا دابینکردنی خۆڵ بۆ رووپۆشکردنی زبڵ و نەھێشتنی دووکەڵ.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پلانێکی هەیە بۆ گواستنەوەی زبڵخانەی کانی قرژاڵە بۆ شوێنێكی نوێ لەسەر رێگای گوێر لە دەرەوەی شار، کە بە شێوەیەکی ئەندازەیی و زانستی دروست دەکرێت.
bas news-
