چه‌مچه‌ماڵ.. ژنێك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی شۆڕش، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، به گوله‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا.
ئه‌یوب حه‌مه‌غه‌ریب جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (8-10-2017)ته‌رمى ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 44 ساڵى دانیشتووى شاره‌دێى شۆڕشی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید پێشڕه‌و له شارى چه‌مچه‌ماڵ، كه به گوله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنابوو".
گوتیشی: "به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى توێكاى پزیشكى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر، ته‌رمه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه".
bas news-
