یەکگرتووی ئیسلامی: گەلی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی داوە.. سزاکان کۆتاییان پێدێت

 یەکگرتووی ئیسلامی: گەلی کوردستان بڕیاری سەربەخۆیی داوە.. سزاکان کۆتاییان پێدێت
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێ، ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە و کێشەکانیش تەنیا بەگفتوگۆ چارەسەردەکرێن، جەختیشی کردەوە، سزاکانی به‌غدا لەمە زیاتر نابێت و بەو نزیکانە ئەوسزایانەش کۆتاییان پێدێت و زیاتر نابن، چونکە وڵاتان رێگەیان پێنادەن سزاکان جێبەجێ بکرێن.

(سەمیر سەلیم) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەنجامدان و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و ھەر دوێنێش کۆبوونەوەیەک لەنێوان جێگرانی سەرۆککۆمار و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەسلێمانی ئەنجامدرا، بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەستپێبکەنەوە، چونکە جگە لەگفتوگۆ ھیچ رێگه‌ی دیکە نییە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

(سەمیر سەلیم) پێشیوایه‌ سزاکانی سه‌ر ھەرێمی کوردستان لەلایه‌ن به‌غداوه‌ له‌ ڕاگرتنی گەشتەئاسمانیەکان تێپەڕ ناكات و ئەوانەی دیکە جێبەجێ ناکرێن، چونکە ھەم حکوومەتی به‌غدا ناتوانێ ئەوکارە بکات و ھەمیش وڵاتان رێگەی پێنادەن کارێکی لەوجۆرە ئەنجامبدرێت و سزاکانیش کۆتایی پێدێت بەم نزیکانە.

ئەوسەرکردەیەی یەکگرتووی ئیسلامی ده‌شڵێ، "وڵاتانی زلھێز کە بێدەنگن لەبەر بەرژوەندی خۆیانەو و نایانەوێت ھاوەسەنگی تێکبچێت و گۆڕانکاری بکرێت، بەڵام ئەوەی دەبینین کە فەڕەنسا ھاتە سەرخەت و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆرانکاری لەدیدی عێراق رودەدات لەبارەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەنێوان ھەردوولا دروست بێت.

(سەمیر سەلیم) باسی لەوەشکرد، "ئیتر گەلی کوردستان بڕیاری خۆی بۆ سەربەخۆیی داوە و ئه‌وه‌ش بڕیاری گەلی کوردستانە.
kdp-
Top