سەرۆك بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە
ڕۆژی یەكشەممە 8ـی 10ـی 2017 لە سەلاحەددین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (سەلیم جبووری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان و كاردانەوەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا وێڕای دووپاتكردنەوەی پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاساییش و دووركەوتنەوە لە گرژی، جەخت لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخی سیاسی و پشتبەستن بە پڕەنسیپی گفتوگۆ بە ئەجیێندای كراوە و، بەشداریی هەمەلایەنە بۆ گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرایەوە.
kdp-
