سەرکردەیەکی عێراقی: پێویستە سوننەکان ھەرێمێکی تایبەت بەخۆیان رابگەیەنن

 سەرکردەیەکی عێراقی: پێویستە سوننەکان ھەرێمێکی تایبەت بەخۆیان رابگەیەنن
سەرۆکی حزبی موستەقبەلی دەستووری عێراقی، رای دەگەیەنێت کە پیلانی زۆر دژی کورد و سوننەکان لە عێراقدا ھەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کوردستان، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامی دا.

ئینتیفاز قەنبەر، سەرۆکی حزبی موستەقبەلی دەستووری عێراقی، لە گوتارێکدا، ڕای گەیاند کە پیلانی زۆر دژی کوردستان ھەیە، بۆیە داوای کرد کە سوننە لەگەڵ کورددا یەک بگرن و پشتیوانی لە کورد بکەن، دەڵێت: "پیلانی زۆر مەترسیدار بەرامبەر سوونەکان ھەیە کە میلیشیاکان دەیانەوێ جێبەجێی بکەن، بۆیە پێویستە سوننەکان دەستوبرد بکەن لە راگەیاندنی ھەرێمێکی تایبەت بەخۆیان".

سەرۆکی حزبی موستەقبەلی دەستووری عێراقی، ئەوەشی روون کردەوە کە یەکێک لەو پیلانانەی دژی سوننەکان ھەیە، ئەوەیە کە میلیشیا شیعەکان ڕێگا نادەن ئاوارەکانی شەڕی دژ بە داعش بگەڕێنەوە مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری.










باسنيوز
Top