پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی ئاڵا تاڵەبانی و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی حزبەکەی دەداتەوە

 پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی ئاڵا تاڵەبانی و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی حزبەکەی دەداتەوە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێکی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق دایەوە و ڕای گەیاند: ”ناتوانن لە گەورەیی مام جەلال کەم بکەنەوە“.

خەلەف ئەحمەد مەعرووف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”کاتێک تەرمی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە بۆ کوردستان گەڕێندرایەوە، مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق نەبووە تا ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق پێکەوە دابنرێن، بەڵکوو سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بووە“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە مام جەلال لە پێناوی کوردا ژیاوە و لەپێناوی کوردستان و ئاڵای کوردستاندا خەباتی کردووە، بۆیە ”شانازییە تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای کوردستانەوە داپۆشرا".

شوان داودی و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی یەکێتی چی دەڵێت کە دانەپۆشینی تەرمی مام جەلالیان بە ئاڵای عێراق، بە هەڵە وەسف کردبوو، خەلەف ئەحمەد ڕای گەیاند: ”مام جەلال ئەوەندە گەورەیە، با ھەزارانی وەک ئەوانە قسە بکەن، بچووک نابێتەوە، ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن، تەنیا سکی خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە".

پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، شوان داودی و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، هاوشێوەی بەرپرسانی عەرەبی شۆڤێنی، ڕەخنەیان لەوە گرتبوو کە تەرمی مام جەلال بە ئاڵای کوردستان داپۆشراوە و نەبوونی ئاڵای عێراقیان بەسەر تەرمەکە، بە هەڵەیەکی گەورە و بچووککردنەوەی مام جەلال لەقەڵەم دابوو.










باسنیوز
Top