وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسێکی یونسیف پرۆگرامەکانی خوێندن تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 8/10/2017، د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەر یەک لەئیکەم چانجینی، بەرپرسی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و وانگین گرێس، بەرپرسی نوێی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.
مەبەستی سەردانکردنی شاندەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە، ناساندنی بەرپرسی نوێی پرۆگرامەکانی پەروەردەیی لە رێکخراوی یونسیف و چۆنیەتی ھەماھەنگیکردن و ھاوبەشیکردن بوو، لە خزمەتکردنی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن و بە تایبەتی پرۆگرامەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان.
باسنيوز
