بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر: تا ئێستا ئێران هیچ بڕیارێکی لەدژی کوردستان نەداوە

 بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر: تا ئێستا ئێران هیچ بڕیارێکی لەدژی کوردستان نەداوە
بەرێوبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر باس لە دەرەنجامی ڕیفراندۆم و کاردانەوەکانی ئێران لەدژی دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆم دەکات و دەڵێت: "ئێران هیچ بڕیارێکی خراپی لەدژی کوردستان دەرنەکردووە".

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر گوتی: "هیچ مەرزێکی ئێران بەڕووی کوردستاندا دانەخراوە و ساڵانەی داهاتی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوولا 6 ملیار دینارە و پێشووتر هەوڵ هەبوو بۆ ئەوەی بەرز بکرێتەوە بۆ 10 ملیار دینار و ئێستاش بەرنامەی باش لە ئارا دایە بۆ داهاتووی هەردوولا و ئێران هیچ بڕیارێکی لەدژی کوردستان دەرنەکردووە و خەڵک بە ئازادانە لە سنوورەکانەوە هاتوچۆ دەکەن".

بەرێوبەری پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر گوتیشی: "عێراق فشارێکی زۆری خستە سەر ئێران بۆ داخستنی مەرزی پێنجوێن و حاجی ئۆمەران، بەڵام ئێران پەیوەندیی دوورودرێژی لەگەڵ کوردستان هەیە و ناکەوێتە ژێر باری فشاری هیچ لایەنێک، چونکە ئەوانیش بەرژەوەندییان لەگەل هەرێمی کوردستان هەیە و بەمدواییانە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سلێمانی کردووە و لە پرسەی مام جەلالدا بەشداریی کردووە و ئێران هیچ بڕیارێکی خراپ لەدژی کوردستان نادات".










باسنیوز
Top