سەرکردەیەکی زەحمەتکێشان: ئێستا بەغدا خەریکی ناردنی شاند و کەسایەتیی سیاسییە بۆ كوردستان
سەعد خالید، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گوتی: ئێمە وەک هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوە نین کە گرژی لە نێوان ئێمە و عێراق دروست ببێت، ئەوا عێراق بوو خۆی تاکلایەنە سزای خەڵکی کوردستان دا و بە ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانە و هەوڵدان بۆ داخستنی سنوور، خۆی گرژییەکانی دەست پێکرد دواجار دەبێت خۆشی کەمیان بکاتەوە، چونکە ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوامی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان بدات ".
ئەو سەرکردەیەی زەحمەتکێشان ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا بەغدا خەریکی ناردنی شاند و کەسایەتیی سیاسییە بۆ ئەوەی دەستپێشخەریی نوێ بکەن بۆ ئاشتەوایی لە نێوان هەردوولا و کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان بارزانی و عەلاوی و نوجەیفی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەگەل سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گرنگە بۆ ئەوەی گرفتەکان بڕەوێنرێتەوە کە بەداخەوە بەغدا تاکلایەنە دەستی پێکردوە و دەبێ خۆشی چارەسەریان بکات".
باسنيوز
