سەرکردەیەکی زەحمەتکێشان: ئێستا بەغدا خەریکی ناردنی شاند و کەسایەتیی سیاسییە بۆ كوردستان

سەرکردەیەکی زەحمەتکێشان: ئێستا بەغدا خەریکی ناردنی شاند و کەسایەتیی سیاسییە بۆ كوردستان
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زحمەتکێشانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات دەبێ دواجار بەغدا هەر بۆ خۆی گرژییەکان لەگەڵ هەولێر کەم بکاتەوە، چونکە لەلایەن کوردستانەوە دەستپێشخەری بۆ گرژی نەکراوە.



سەعد خالید، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گوتی: ئێمە وەک هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوە نین کە گرژی لە نێوان ئێمە و عێراق دروست ببێت، ئەوا عێراق بوو خۆی تاکلایەنە سزای خەڵکی کوردستان دا و بە ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانە و هەوڵدان بۆ داخستنی سنوور، خۆی گرژییەکانی دەست پێکرد دواجار دەبێت خۆشی کەمیان بکاتەوە، چونکە ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوامی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردستان بدات ".



ئەو سەرکردەیەی زەحمەتکێشان ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا بەغدا خەریکی ناردنی شاند و کەسایەتیی سیاسییە بۆ ئەوەی دەستپێشخەریی نوێ بکەن بۆ ئاشتەوایی لە نێوان هەردوولا و کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان بارزانی و عەلاوی و نوجەیفی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆش لەگەل سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گرنگە بۆ ئەوەی گرفتەکان بڕەوێنرێتەوە کە بەداخەوە بەغدا تاکلایەنە دەستی پێکردوە و دەبێ خۆشی چارەسەریان بکات".



باسنيوز
Top