سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای بینینی سەرۆك بارزانی كردووە
لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ٨/١٠/٢٠١٧ (ئەمڕۆ) سەلیم جبووری سەردانی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی بارزانی و سەلیم جبووری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بێت.
رۆژی دووشەممە ٢٥/٩/٢٠١٧، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە %٩٢ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
باسنیوز
