سەركردەیەكی نزیك له ئه‌بوبەكر به‌غدادی كوژرا
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد ئه‌مڕۆ شەممە كه‌سێكی نزیك له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا.
تۆڕی هەواڵی (رووسیا تودەی) له زاری به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی به‌غدا بڵاوی كردەوە كە نزیكەی 20 چه‌كداری داعش له شه‌ڕی حه‌ویجه‌وه هه‌ڵهاتوون بۆ نزیك چیای حه‌مرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نبار، لەوێ كوژراون.
ئەوەشی ئاشكرا كردووه له‌و 20 كه‌سه‌ی كه رایانكردووه، چوار گه‌وره به‌رپرسی داعشیان له‌گه‌ڵدا بوون، گومان ده‌كرێ یەكێكیان سەركردەیەكی نزیك له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بووبێت.
تۆڕەكە بڵاوی كردەوە یه‌كێك له‌و كوژاوانه بە ئه‌بو تاریق ناسراوە، پێشتر گه‌وره ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق بووه له زیندان رایكردبوو.
bas news-
