هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت
په‌رله‌مانی عێراق به نیازه له دانیشتنی داهاتوودا به‌هۆی ده‌نگدانیان به به‌ڵێی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و فراكسیۆنانه بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "لێژنەی یاسایی و هەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق، بە هاوکاری پەرلەمانتارانی نزیک لە مالیکی، پێشنییازیانکردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی دەنگییان بەڕیفراندۆمداوە، دوورخستنەوەی هەرسێ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو لەگەڵ جێگرەکانیان، بخرێتە دەنگدانەوە".
گوتیشی: "ئەم هەوڵەی پەرلەمانتارە شۆڤینیێەکان بۆ ئەوەیە بەیەکجاری کورد لەبەغدا دەربکەن، چونکە هەرسێ فراکسیۆنەکە سەداهەشتای پەرلەمانتارانی کورد پێکدەهێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "شانازی دەکەم بەهۆی هەڵوێستێکی لەوشێوەیە دەربکرێم و لەئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەغدا بەیەکجاری جێدەهێڵم و دێمەوە کوردستان".
جگه له عه‌رفات کەره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئارێزعەبدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و موسەننا ئەمین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، بڕیاره ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی كوردیش، به‌هۆی ده‌نگدان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌مان دوور بخرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه جیاجیاكانن و بریتین له نەجیبە نەجیب، ڤیان دەخیل، شاخەوان عەبدوڵڵا,،عادل نووری، ئەشواق جاف و عەبدولعەزیز حەسەن.
bas news-
