ئەگەری پاشگەزبوونەوەی بەغدا لە بڕیاری لەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەیە
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە 7/10/2017ی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەریەک لە (ئوسامە نوجێفی و ئەیاد عەلاوی)، جێگرانی سەرۆک کۆماری عێراق کە بڕیار درا بەغدا سزاکانی لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقییەکانەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە بەغدا لە بڕیاری لەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پاشگەز بووەتەوە.
لەمبارەیەوە تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕاگەیاند: ”تائێستا هیچ بڕیارێکمان بۆ نەهاتووە کە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە گەشتەکانمان بکاتەوە، هەر بڕیارێک بدرێت ئێمە ئاگادار دەکرێینەوە“. گەشبینیی خۆشی بەوە دەربڕی کە فڕۆکەخانەکەی دووبارە کارا بکرێتەوە، چونکە ”فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتییە و هەرێمی کوردستان ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە کە بەغدا فڕۆکەخانەکانی لەسەر دابخات“.
هاوکات ئەوەی ئاشکرا کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەماهەنگییان لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی کردووە تاوەکوو ئەو بڕیارە ڕابگیرێت و هەوڵەکانیش بەردەوامن.
هەر لە چوارچێوەی ئەو دەنگۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، کەمێک لەمەوبەر، هێڵی ئاسمانیی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە بەغدا بڕیاری دا سزاكانی سەر كوردستان هەڵبگرێت، ڕێگە بە گەشتی فڕۆكەوانی نێودەوڵەتیی مەدەنی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەدرێت و فرۆكەخانەكان دەكرێنەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە ماڵپه‌ری فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاو کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی، نوجێفی و عەلاویدا، گفتوگۆ كراوە له‌باره‌ى بارودۆخى هه‌نوكه‌یى كه عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، لەگەڵ چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى بابه‌ت و كێشه په‌یوه‌ندیداره‌كان به گۆڕه‌پانى سیاسى.
له‌م باره‌یه‌وه فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:-
- ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان له عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ى باروودۆخهكه.
- كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌جێنداى كراوه ئه‌نجام بدرێن.
- هه‌ڵگرتنى ده‌ستبه‌جێى سزاكان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
- ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كان له داهاتوویه‌كى نزیكدا ، به پشت به‌ستن به ئالیه‌تێكى تایبه‌ت بۆ هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام.
bas news-
