جانۆ: بڕیاره سەرۆکی پەرلەمان سەردانی ھەرێم بكات.. بەوشێوەیە ناگەڕێینەوە بهغدا
(رێناس جانۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھەموو فراکسیۆنەکان بەردەوامن لەسەر بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق و ناگەڕێنەوە بۆ بەغدا تا ئەوکاتەی ئهو بڕیارانهی كه لهدژی ھەرێمی کوردستانیان دەرکردووە ھەڵنەوەشێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئێمە لەسەر کۆمسیۆن و لادانی پارێزگاری کەرکووک بایکۆتی کۆبوونەوەکانمان کرد، ئینجا ئەوان نەک لەوبڕیارانە پاشگەزبوونەوە ١٣ بڕیاری دیکەشیان دژی ھەرێم دەرکرد، بۆیە ئێمە بەوشێوەیە ناگەڕێینەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی، "بۆئەوەی فراکسیۆنە کوردیەکان رازی بکرێن و بگەڕێنەوە بهغدا، بڕیار وایە لەم رۆژانە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە لەسەر بڕیاری خۆمان سورین و ناگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان.
kdp-
