د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی: ته‌نیا ڕۆژێكیش سنووری پیشابوور به ڕووی هاوكارییه مرۆییه‌كان دانه‌خراوه
(د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی) به‌رپرسی دۆسێی سووریا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردووه، جه‌خت ده‌كاته‌وه ''ئه‌گه‌ر كورد یه‌كڕیز بوایه، ئه‌وا هاوكارییه‌كانی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ ڕۆژئاوای كوردستان فراوانتر و زیاتر ده‌بوون.''
ده‌رباره‌ی سنووریش (د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی) جه‌خت ده‌كاته‌وه ''ته‌نیا بۆ ڕۆژێكیش سنوور به ڕووی هاوكارییه مرۆییه‌كان دانه‌خراوه.''
به ناوی نه‌خۆشییه‌وه، هه‌ر ساڵێك هه‌زاران كه‌س هاتوونه‌ته كوردستان، له‌سه‌ر خه‌رجیی ئێمه‌ش چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌زانین و منه‌تمان به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌كردووه.
به‌ڵام نازانین به‌ڕێز (حه‌مید ده‌روێش) چۆن ده‌ڵێ سنوورمان به ڕووی نه‌خۆشانی ڕۆژئاوادا داخستووه؟!.''
(ده‌ربه‌ندی) هاوكات له (حه‌مید ده‌روێش) ده‌پرسێ، كه‌ی داوای په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی حزبه‌كه‌ی یان خۆی و یانیش كه‌سێكی دیكه‌ی له ئێمه كردووه، تا ئێمه ڕه‌تمان كردبێته‌وه؟، خۆی كۆی سه‌ردانه‌كانی (ده‌روێش) و سه‌ركرده و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ڕێگه‌ی پیشابووره‌وه بووه.''
به‌رپرسی دۆسێی سووریا له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ره‌تیشی ده‌كاته‌وه، هیچ پێوه‌ندیێك له نێوان ئه‌و و (حه‌مید ده‌روێش)دا له‌باره‌ی سنووره‌وه له‌ئارادا بووبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوتاره‌كه‌ی رمێلاندا باسی كردووه.
(د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی) زانیارییشی دا، كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 كه‌س هاموشۆیان به ده‌روازه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستاندا كردووه و گوتیشی ''له هه‌وڵداین سیستمی نوێی ئه‌لیكترۆنی دابمه‌زرێنین كه مه‌به‌ست لێی، ئاسانكاری و هاتوچۆی زیاتره له نێوان هه‌ردوو لادا، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌یه كه گه‌لی ئێمه له ڕۆژئاوای كوردستان زۆرتر كه‌ڵك له هاتوچۆكه ببینن.''
kdp-
