سەرۆک بارزانی و عەللاوی و نوجەیفی، لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن

 	 سەرۆک بارزانی و عەللاوی و نوجەیفی، لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (ئەیاد عەللاوی) و (ئوسامە نوجەیفی) لە شاری سلێمانی کۆ بوونەوە، بەگوێرەی لێدوانی (د.فوئاد حوسێن) لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن کرا.


ئەمڕۆ شەممە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەكە لە (د. ئەیاد عەللاوی) و (ئوسامە نوجەیفی) جێگرانی سەرۆككۆماری عێراق كۆبووەوە.
لەم كۆبوونەوە سێ قوڵییەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی هەنوکەیی كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت و، چۆنیەتی چارەكردنی بابەت و كێشە پێوەندیدارەكان لە گۆڕەپانی سیاسییدا.
لەم بارەیەوە (فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە.
1. دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی باروودۆخەكە.
2. كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجام بدرێن.
3. هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.
4. دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا ، بە پشت بەستن بە ئالیەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.
kdp-
Top