جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا: مۆسكۆ له هاریكارى ئابوورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
له وه‌ڵامى پرسیارێكى ڕۆژنامه‌نووسان، له‌باره‌ى پلانى مۆسكۆ بۆ به‌رده‌وامیدان به هاریكارى ئابوورى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، ڕای گه‌یاند: "ئێمه پێشتر ئه‌وه‌مان كردووه و به‌ردوامیش ده‌بین".
پێشتر ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكى ڕووسیا ده‌ستپێكى دانیشتنى سه‌ره‌كى هه‌فتانه وزه‌ى ڕووسیا، ڕای گه‌یاند: "په‌یوه‌ندی مێژوویی پته‌ومان له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه قه‌ده‌غه‌كردنى نه‌وتى كوردستان ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیشدا نییه نه‌وتى هه‌رێم ببڕدرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ڕووسیا ده‌ست وه‌رناداته ناكۆكییه‌كان كه له باره‌ى كوردستانه‌وه دروست بوون، هه‌ڵوێستیشمان له به‌رژه‌وه‌ندى دۆخه‌كه‌دا ده‌بێت".
جێی ئاماژه پێدانه، كه ڕووسیا به ملیاران دۆلار له هه‌رێمى كوردستاندا كارى وه‌به‌رهێنان ده‌كات، به‌تایبه‌ت له بوارى نه‌وتدا.
باسنيوز
