گەرمیان.. ڕۆژێکی ئەم ھەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکان کرایە پشووی فەرمی

 گەرمیان.. ڕۆژێکی ئەم ھەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکان کرایە پشووی فەرمی
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پرسەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بڕیاری دا ڕۆژێکی ئەم ھەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی بێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئیدارەی گەرمیان، کە واژۆی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەکەی لەسەرە و، تێیدا ھاتووە: "سبەی یەکشەممە 8/10/2017، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پرسەی مام جەلال، لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی دەبێت، پرسەکەش لە مزگەوتی سەردار جاف لە شاری کەلار بەڕێوە دەچێت".

ڕۆژی سێشەممە 3/10/2017 جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، لە تەمەن 84 ساڵیدا و لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.









باسنیوز
Top