سەرکردەیەکی عێراق: کوردستان مافی خۆیەتی لە عێراق جیابێتەوە
عومەر عەبدولستار، سەرکردەی ناسراوی پێکهاەی عەرەبی سوننەمەزهەبی عێراق راگەیاند: سوننەمەزهەبەکان هەوڵ دەدەن هەرێمێکی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن، چونکە بەردەوام لە سایەی حکوومەتی عێراقی رووبەڕووی کوشتن و پەراوێزخستن دەبنەوە.
عومەر عەبدولستار هەروەها رایگەیاند، کە گەلی کوردستان مافی خۆیەتی لە عێراق جیابێتەوە و سەربەخۆیی رابگەیەنێت، چونکە ئێستا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ”عێراق بەڕێوە دەبات“.
هەروەها شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا راگەیان: ژیان لەژێر سایەی ”حکوومەتی شکستخواردووی عێراق“ نییە، کە ئێران پاڵپشتیی و ئاراستەی دەکات.
باسنيوز
