د . عەرەفات کەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئەم هەفتەیە دەگەڕێنەوە بەغدا و پێش دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستاییەکان کۆدەبینەوە
د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە کە ئەم ھەفتەیە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ھەروەھا پێش بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی ھەموویان لەسەر بڕیارەکانی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بن".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆکاری دواکەوتنیان لە گەڕانەوەیان بۆ بەغدا بۆ ھۆکاری تەکنیکی لەقەڵەم دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ھیچ ھۆکارێکی سیاسی لە پشتن نەگەڕانەوەیان نییە، بەڵکو ”ئێمە چەند کۆبوونەوەیەکمان ھەبوو ئەنجاممان دا، دواتریش بڕیاری گەڕانەوەمان داوە".
باسنیوز
