دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكا: واشنتن سیاسه‌تێكی هه‌ڵه په‌یڕه‌و ده‌كات
پیته‌ر گالبرێت، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له كڕواتیا کە دۆستێكی نزیكی كوردە رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه له عێراق په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌ڵێ واشنتن له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه پشتگیری سیاسه‌تی ئێران ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا پشتی له هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
گوتیشی، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بێت و پێویسته ئه‌مریكا به‌زووترین كات هه‌نگاو بنێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و فشاریش بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ كۆتایی هێنان به فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
K24
