پارێزگای ھەولێر چەند شەقامێکی سەرەکی کەسنەزان قیرتاو دەکات
جێی باسکردنە پڕۆژەکە بودجەکەی لەلایەن پارێزگای ھەولێرەوە دابین کراوە و پێکھاتووە لە دانانی ٢٢ھەزار مەتر ستایپلازەر لە شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی کەسنەزان کە پێشتر کاری ئامادەکاری بۆ کرابوو و یەکێک بوو لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکان ، جگە لەوەش رێگای کەسنەزان پیرەش و رێگای پیرەش و کۆلێژی پۆلیس و گوندی شا ئۆمەر رێگای ، بە بری ٢١ھەزار مەتر دووجا چینی بایندەر جێبەجێ دەکرێت . ھەر لە چوارچێوەیەشدا رێگای گوندی شائۆمەر و تا رێگای کۆلێژی پۆلیس چاکردنەوە تێدا ئەنجامدەدرێت .
پارێزگای ھەولێر وێڕای ھەبوونی ئەو دۆخە خراپە ئابوورییە لەھەوڵی چڕ و بەردەوامدایە تاوەکو ھەموو کوچەو شەقەمەکانی شاری ھەولێر قیرتاو بکات و ھەموو خزمەتگوزارییەکی پێبگات .
جێی ئاماژە پێدانە لەو سەردانەدا ھەر یەک لە قایمقامی دەشتی ھەولێر و بەرێوەبەری ناحیەی کەسنەزان یاوەری بەرێز پارێزگاری ھەولێر بوون .
PAYAMNER-
