ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتیەک دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەگیانی لەدەستدا
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، گیان له ده‌ستدانى هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 84 ساڵى به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه له نزیك فولكه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى كه‌لار ڕاگه‌یاند.
ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی نزیکی فلکەی پیشەسازای قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا هاوڵاتیەک بەناوی ( محمد احمد قادر ) لەدایکبووی 1933 دەشێلێت و ئۆتۆمبێلەکەش وەردەگەڕێت پاش گەیاندنی ئەوهاوڵاتیە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ناوبراو دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنەو لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کراوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆبەندکراوە.
PAYAMNER-
