بەهای لیره‌ی توركی زیاتر دادەبەزێ
ئه‌مڕۆ هەینی 100$ی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 360 لیره‌ی توركی گۆڕدرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو به 348 لیرە مامه‌ڵه‌ی پێ كراوه.
ئه‌گه‌رچی بانكی مه‌ركه‌زی توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه تا به‌ها بۆ لیره‌ی توركی بگێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه زیانه‌كانی لیره‌ی توركی به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كه‌میان چه‌ند كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا داهاتیان به‌رز ببێته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لیره‌ی توركی ده‌بێت، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسییش هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركییه.
به گوێره‌ی ئه‌و شرۆڤانه‌ی شاره‌زایانی بواری ئابووری ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، لێدوانه تونده‌كانی حكوومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ دابه‌زینی نرخی لیره، چونكه داخستنی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر بازاڕ و به‌مه‌ش لیره‌ی توركی به‌های خۆی له ده‌ست ده‌دات.
BAS NEWS -
