هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 84 ساڵی كەلار به ڕووداوى هاتووچۆ گیانى له ده‌ست دا
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند "سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 6/10/2017 له نزیك فولكه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى شارى كه‌لار، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (توێتا) له هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 84 ساڵى داوه به‌ناوى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قادر و پاش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له ده‌ست داوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش وه‌رگه‌ڕاوه".
گوتیشی "ناوبراو دانیشتووى گه‌ڕه‌كى كهلارى كۆنه و پاش ڕووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه بۆ ئه‌نجامدانى توێكارى پزیشكى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه به‌پێى ماده‌ى 24ى یاساى هاتوچۆ به‌ند كراوه".
BAS NEWS -
