سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی مام جەلال دانا

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی مام جەلال دانا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە مەڕاسیمی پرۆتۆکۆڵی پێشوازیکردن لە تەرمی (مام جەلال)، تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی (مام جەلال) دانا.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) مەڕاسیمی پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی تەرمی (مام جەلال) بەشێوەیەکی پرۆتۆکۆڵی فەرمیی کۆچی دوایی سەرۆکەکان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوە چوو.


کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) تاجەگوڵینەی لەسەر تەرمی (مام جەلال) دانا.
(مام جەلال) سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچیی دوای کرد و، ئەمڕۆیش تەرمەکەی لە بەرلینەوە گەڕێندرایەوە سلێمانی.
بڕیاریشه‌ ته‌رمی (مام جەلال) لە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە گردی دەباشان بەخاک بسپێردرێت.
پێشووتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامیدا بەبۆنەی کۆچیی دوای (مام جەلال) حەفتەیەک ماتەمینی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و، بڕیاریشە سبەینێی بە فەرمیی پرسەی (مام جەلال) لەسەرتاسەری کوردستان دابنرێت.

KDP-
Top