بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان لە گردی دەباشان ماڵئاوایی لە مام جەلال کرا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی)، ئەم ئێوارەیە لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی (مام جەلال) سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە گردی دەباشان بە خاک سپێردرا و ماڵئاوایی لێ کرا.
(مام جەلال) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ بە ئاڵای کوردستانەوە تەرمی (مام جەلال) لە بەرلینەوە بەرە و سلێمانی بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە ڕێ کرا.
دواتر لە مەڕاسیمێکی پرۆتۆکۆڵی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پێشوازیی لە تەرمی (مام جەلال) کرا و تاجە گوڵینە لەسەر تەرمی مام دانرا. لە ئێوارەیشدا تەرمی (مام جەلال) بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی بە ڕێ کرا و دواتریش لە نێو کەژاوەیەکی جەماوەریدا بەرە و گردی دەباشان تەرمەکەی بە ڕێ کرا. دوای ئەوەی تەرمی (مام جەلال) بردرایە گردی دەباشان لەوێدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان تەرمەکەی بە خاک سپێردرا و ماڵ ئاوای لێ کرا.
KDP -
