قوباد تاڵەبانی: وەك وەفایەك بۆ مام جەلال، پێویستە یەكڕیزی و تەبایی بپارێزین
(قوباد تاڵەبانی)، لە پەیامەكەیدا سوپاسی ھاوخەمی و ماندوبوونی خەڵكی كوردستانی كرد لە بەشداریكردنیان لە بە خاكسپاردنی تەرمی (مام جەلال) و گوتی: "وەك چۆن (مام جەلال)، ھەمیشە ھەوڵی داوە یەكڕیزی و یەكدەنگی بپارێزێت، وەكو وەفایەك بۆ (مام جەلال)، بەدەر لە حزبایەتی و رەنگ و بۆچوونی جیاواز، پێویستە ئەو یەكڕیزی و تەباییە بپارێزین، ئەمڕۆ لە دۆخی ئاڵۆزداین و پێویستمان بە یەكڕیزییە و، پێویستە سوود لە وانەكانی (مام) وەربگرین".
گوتیشی: "راستە (مام جەلال) باوكی ئێمە بوو، بەڵام (مامی) ھەموومان بوو، ھی ھەموو كوردستان بوو، ھێندە خەمی خەڵكی كوردستان و گەلانی عێراقی بوو، ھێندە خەمی ئێمەی نەبوو، ئەمەشی مایەی شانازییە بۆ ئێمە".
(قوباد تاڵهبانی)، ههروهها گوتی ''هەر لێرەوە داواتان لێدەکەم، هەمووتان دەست بخەنە نێودەست، پەیامەکەی مام، پەیامەکەی مام بگەیێنن، کە ئێمە هەمیشە یەک دەبین و ناهێڵین ئەو ناکۆکییانە ببنە درز لەنێوانماندا.''
له كۆتایی پهیامهكهشیدا، بە ناوی خانەوادە و هەموو کەسوکاری (مام جەلال)ەوە، سوپاسی ئامادهبووان و جهماوهری كوردستانی كرد.
KDP-
