نوخبەیەکی گەورەی ئەورووپی بەرامبەر سەردانەکەی عەبادی بۆ پاریس: کوردستان تەنیا جێناھێڵین
لە نامەیەکدا کە بە ناونیشانی (ئایا ئێمە کوردستان بە تەنیا جێدەھێڵین) کە لە ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەڕەنسیدا بڵاو کراوەتەوە، نوخبەیەکی سیاسی، ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کە (سیاسیی پلەیەکی ئەورووپا، ڕۆماننووس، فەیلەسووف، ڕۆشنبیر، پۆلیتۆلۆگ و بیرمەندی گەورەی جیھانی)یان لەنێو دایە و ئاراستەی حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا بە گشتی و ڕای جەماوەر بە تایبەتی کراوە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ”بە تەنیا کوردستان جێناھێڵن“.
ھاوکات داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کە بەزووترین کات بێتە پێشەوە و ڕێگە نەدات ڕژێمە دیکتاتۆرەکای ناوچەکە، کوردستان بخنکێنن.
لەمبارەیەوە د. عادل باخەوان، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد کە لە فەڕەنسا دەژی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)بڵاوی کردەوە، ئەم نامەیە یەکێکە لەو ھەوڵە جوانانەی کە ”دەکرێت کاریان لەسەر بکرێت و بەردەوامییان پێبدرێت“.
باسنيوز
