نوخبەیەکی گەورەی ئەورووپی بەرامبەر سەردانەکەی عەبادی بۆ پاریس: کوردستان تەنیا جێناھێڵین

 نوخبەیەکی گەورەی ئەورووپی بەرامبەر سەردانەکەی عەبادی بۆ پاریس: کوردستان تەنیا جێناھێڵین
نوخبەیەکی گەورەی ئەورووپی کە کەسایەتیی سیاسی و ئەدەبی و ھونەریی گرنگی تێدایە، لەبەرامبەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ فەڕەنسا، جەخت لەوە دەکەنەوە کە کوردستان بە تەنیا جێناھێڵن.

لە نامەیەکدا کە بە ناونیشانی (ئایا ئێمە کوردستان بە تەنیا جێدەھێڵین) کە لە ڕۆژنامەی (لۆمۆند)ی فەڕەنسیدا بڵاو کراوەتەوە، نوخبەیەکی سیاسی، ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کە (سیاسیی پلەیەکی ئەورووپا، ڕۆماننووس، فەیلەسووف، ڕۆشنبیر، پۆلیتۆلۆگ و بیرمەندی گەورەی جیھانی)یان لەنێو دایە و ئاراستەی حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا بە گشتی و ڕای جەماوەر بە تایبەتی کراوە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ”بە تەنیا کوردستان جێناھێڵن“.

ھاوکات داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کە بەزووترین کات بێتە پێشەوە و ڕێگە نەدات ڕژێمە دیکتاتۆرەکای ناوچەکە، کوردستان بخنکێنن.

لەمبارەیەوە د. عادل باخەوان، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد کە لە فەڕەنسا دەژی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)بڵاوی کردەوە، ئەم نامەیە یەکێکە لەو ھەوڵە جوانانەی کە ”دەکرێت کاریان لەسەر بکرێت و بەردەوامییان پێبدرێت“.








باسنيوز
Top