په‌رله‌مانتارێكی کورد: مامه‌ڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق سه‌ربه‌خۆییمان بۆ نزیكتر ده‌كه‌نه‌وه
ئیسلام حوسێن، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كى زۆره كورد له‌وه تێگه‌یشتووه كه شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ عێراقدا ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه نوێنه‌رى میلله‌تى خۆمانین و تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان بڕیارى كۆتایی ده‌دات و جیا ده‌بینه‌وه، ئێمه له به‌غدا كارى نوێنه‌رایه‌تى خۆمان ده‌كه‌ین".
پێشتر كازم سه‌یادى پهرلهمانتارلا حزبی ده‌عوه ڕاى گه‌یاندبوو، كه په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و گۆڕان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى پارتییان هه‌یه، بۆیه نابێ ڕێگه‌یان پێ بدرێت بێنه ناو هۆڵى په‌رله‌مانى عێراق، ئیسلام حوسێن، ده‌ڵێ: "له نزیكه‌وه نموونه‌كانى وه‌ك كازم سه‌یاد، عه‌واتیف نیعمه و عالیه نه‌سیف مان بینیوه، بۆیه ئه‌وان هه‌مان عه‌قڵیه‌تى سه‌دامیان هه‌یه ته‌نیا ڕوخساریان گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت ئه‌وانه‌ى سه‌دام به‌رامبه‌ر كورد كردى ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن، به‌ڵام پێیان ناكرێ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ڕێگرى له چونه ژووره‌وه‌ى ئاڵا تاڵه‌بانى و سروه عه‌بدولواحیدیش بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، ئاشكراشى كرد: "مامه‌ڵه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق سه‌ربه‌خۆییمان بۆ نزیكتر ده‌كه‌نه‌وه ".
باس‌نیوز
