تەرمی مام جەلال بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا
کەمێک پێش ئێستا 6/10/2017، تەرمی جەلال تاڵەبانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا، بڕیار وایە دواتر لە دەباشان و لە نزیک ماڵی خۆی، تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی مام جەلال بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئەڵمانیاوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی، کە لە ڕۆژی 2017/10/3, بەھۆی نەخۆشییەوە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
