تەرمی مام جەلال بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا

تەرمی مام جەلال بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا
تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا.

کەمێک پێش ئێستا 6/10/2017، تەرمی جەلال تاڵەبانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، بەرەو مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەڕێ کرا، بڕیار وایە دواتر لە دەباشان و لە نزیک ماڵی خۆی، تەرمەکەی بەخاک بسپێردرێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی مام جەلال بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئەڵمانیاوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی، کە لە ڕۆژی 2017/10/3, بەھۆی نەخۆشییەوە لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.









باسنيوز
Top