سۆران.. بە چەندین تۆن خواردەمەنی و کاڵای ماوە بەسەرچوو لەنێو بردران
ئازاد تۆفیق، بەرپرسی لێژنەی ئابووری لە قایمقامیەتی سۆران، راگەیاند: "لە بەردەوامی کارو چالاکییەکانمان بۆ چاودێریکردنی بازاڕ، دوکانەکان و شوێنە گشتییەکان، بە مەبەستی نەھێشتنی خواردەمەنی و کاڵای ماوەبەسەرچوو، خۆشبەختانە تونرا دەست، بەسەر زیاتر لە دوو تۆن شیرینەمەنی، خواردەمەنی و کاڵای ماوە بەسەرچوو دابگرین".
بەرپرسی لێژنەی ئابووری لە قایمقامیەتی سۆران، ئەوەشی خستە روو کە دوایی دەست بەسەر داگرتنی ئەم خوادەمەنی و کاڵا ماوە بەسەرچووانە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 5/10/2017 لەشوێنێکی دیاریکراو لەناو بردران.
bas news-
