سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ن بڵاویانكرده‌وه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه(5-10-2017) فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مام جه‌لال له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه كردووه كه بڕیاره سبه‌ی له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مام جه‌لال، فوئاد مه‌عسووم ئاماده‌بێت و دوا ماڵئاوایی له هاوڕێ دێرینه‌كه‌ی بكات.
bas news-
